برنجی سپی White rice بە شێوەیەكی سەرەكی لە كاربۆهیدرات بە شێوەی نیشاستە پێكهاتووە بۆیە سەرچاوەیەكی باشە بۆ وزە، هەروەها هەرسكردنی سووكە و لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ شەكری گلوكۆز. برنج خۆراكی سەرەكیی زۆربەی ژەمەكانە لە سەرتاسەری جیهاندا. زۆر خواردنی برنج كە ببێتە هۆی وەرگرتنی كالۆری زیاتر لە پێویستی رۆژانە لەوانەیە كە كێشی لەشت زیاد بكات. تێكەڵكردنی برنج لەگەڵ كەرە و گۆشت و پاقلەمەنییەكاندا دەبێتە ئەگەری دابینكردنی بڕێكی زیاتری وزە. برنجی بۆر یان برنجی قاوەیی Brown rice تەنیا یەك توێكڵی لادەبرێت و سوودی گەلێك زیاترە لە برنجی سپی لە رووی رێژەی ریشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان و كانزای سیلینیۆم و مەنگەنیز و مەگنسیۆم، هەروەها كۆمەڵەی ڤیتامین B و رێژەی ئاسن. جگە لەمەش، لەكاتی خواردنی برنجی سپی بەتایبەتی برنجی بەتام و چێژ وەكو برنجی بەسمەتی، مرۆڤ درەنگ هەست بە تێربوون دەكات واتە بڕێكی زیاتر برنج دەخوات.
وزە
371.4 كالۆری
كاربۆهیدرات (نیشاستە)
81.84 گرام
پرۆتین
8.56 گرام
چەوری
0.35 گرام
ریشاڵ
0.90 گرام
كالسیۆم
2.77 ملگم
ئاسن
0.85 ملگم
ڤیتامین B1
0.20 ملگم
ڤیتامین B2
0.90 ملگم
ڤیتامین B3
3.36 ملگم
كۆلیستیرۆل
0.00 ملگم