گرنگی خۆراكی پرۆتینی كەم وزە

گرنگی خۆراكی پرۆتینی كەم وزە
یەكێك لە سیفەتە باش و تەندروستییانەكانی خۆراك ئەوەیە كە خۆراكەكە وزەیەكی كەمLow calorie و رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆبگرێت. زۆربەی خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە پرۆتین لە بەرهەمی ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرن، ئەمەش وا لە كەسانی رووەكی Vegan دەكات كە بە ئاسانی خۆراكی كەم وزە و پرۆتینی بەرزیان دەست نەكەوێت. خۆراكی پرۆتین بەرز High protein food بەوە پێناسە دەكرێت كە پتر 20%ی پێویستی رۆژانەی پرۆتین بۆ كەسێكی پێگەیشتوو دابین بكات. ئەو خۆراكانەی كە پرۆتینی زۆر و كالۆری كەم لەخۆدەگرن بریتین لە: خۆراكی دەریا Seafood وەكو ماسیی تونا، بۆ نموونە هەر 100 گرام نزیكەی 26 گرام پرۆتین و 116 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت، ماسی شێلفیش Shelfish كە هەر 100 گرام نزیكەی 15 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت. پەنیری كۆتاج Cottage cheese كە هەر كوپێك پەنیری بێ چەوری نزیكەی 15 گرام پرۆتین و 104 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت، سپێنەی هێلكە كە هەر كوپێك نزیكەی 117 كالۆری وزە و 26 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت، مریشك، پاقلەی سۆیا Soy كە هەر 100 گرام نزیكەی 12 گرام پرۆتین و 120 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت.
Top