بە سوودەكانـــی میوەی مانگۆ ئاشنا بە

بە سوودەكانـــی میوەی مانگۆ ئاشنا بە
میوەی مانگۆ Mango ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، رێژەیەكی كەمی كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت واتە وزەی كەمی تێدایە، یەكێكە لەو خۆراكانەی كە لە ریجیمی خۆراكیدایە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش. مانگۆ رۆڵی هەیە لە بەهێزكردنی كرداری بینین چونكە رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین A لەخۆدەگرێت كە پێویستە بۆ كرداری بینین بەتایبەتی لە تاریكیدا، بۆ نموونە هەر 100 گرام نزیكەی 765 ملگم لە ڤیتامین A تێدایە. مانگۆ پێكهاتووە لە ئاو81 %، وزە 100كالۆری، 0.8 گرام پرۆتین، كاربۆهیدرات 28 گرام، ریشاڵ 3 گرام، شەكر 24 گرام، چەوری 0.4 گرام، ئاسن 0.2 ملگم، كالسیۆم 17ملگم، بیتا كارۆتین 725 مایكرۆگرام(ڤیتامین A)، ڤیتامین E 1.8 ملگم، ڤیتامین C 45 ملگم، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، B5، B6، فۆلێت (B9)، ڤیتامین K، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، كۆپەر، سیلینیۆم، زینك، لەگەڵ چەندین ماددەی دژەئۆكسان وەكو فینۆلیكەكان Phenolics. سوودە تەندروستییەكانی مانگۆ بریتین لە: خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك و كۆڵۆن و پرۆستات و خوێن، یارمەتیدانی فرمانەكانی مێشك لە بەهێزكردنی یاد و تەركیزدا، زیادكردنی رادەی تفتی Alkalinity لەش كە ئەمەش سوودی تەندروستی زۆری هەیە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، هاریكاریكردنی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، پاراستنی دڵ لە نەخۆشی، سافكردنەوەی پێست، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی گورچیلە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، خۆپاراستن لە قەبزی، دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش لەكاتی بەرزبوونەوەی یان تووشبوون بە تا.
Top