بایەخی تەندروستی كلۆرۆفیل

بایەخی تەندروستی كلۆرۆفیل
كلۆرۆفیل Chlorophyll ماددەیەكی كیمیایی سروشتییە لە سەوزە كەسكەكان و گیا و قەوزەدا، كلۆرۆفیل رەنگە سەوزەكەی گەڵا و لاسكەكانی رووەك پێكدێنێت و رۆڵی هەیە لە كرداری رۆشنە پێكهاتن Photosynthesis واتە لە شانەكانی رووەكدا تیشك دەگۆڕێت بۆ وزەیەكی كیمیایی، كلۆرۆفیل بۆ مرۆڤیش بایەخی تەندروستی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی كلۆرۆفیل بریتین لە: یارمەتیدانی لەش بۆ رزگاربوون لە ماددە زیانبەخشەكان لە خوێندا، رێكخستنی جوولەی ریخۆڵە و خۆپاراستن لە قەبزی، خۆشكردنی بۆنی هەناسە، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، دابینكردنی ئاستێكی باش لە ماددە دژەئۆكسانەكان كە بایەخی زۆریان هەیە لە پاراستنی تەندروستیدا. كلۆرۆفیل لە هەموو رووەك و سەوزە كەسكەكاندا هەیە، هەندێك گەڵا رێژەی بەرزتری كلۆرۆفیل لەخۆدەگرن، سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی كۆلۆرۆفیل بریتین لە: برۆكۆلی، سەوزە گەڵا تاریكەكان وەكو سپێناغ و سڵق و كەرەوز، قەوزەكان. كلۆرۆفیلی شل Liquid chlorophyll وەكو جێگرەوەی كلۆرۆفیلی سروشتی بە شێوەیەك مامەڵەی لەگەڵدا كراوە كە لە ئاودا دەتوێتەوە لەبەردەستدایە، بەڵام وەكو جۆرە سروشتییەكەی ناو سەوزە و رووەك سوودی تەندروستی نابەخشێت.
Top