دوكەڵی جگەرە پڕە لە نیكۆتین و ماددەی ژەهراوی كە دەبنە ئەگەری تێكدانی خانەكان كە ئەمەش هۆكارە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل، نەخۆشیی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ، نەخۆشی لە كۆئەندامی هەناسەدا، زیادبوونی ئەگەری لاوازبوونی ئێسك ..تاد. جگەرەكێشان كاریگەرییەكی نێگەتیڤ دەكاتە سەر هەڵمژینی گەلێك ڤیتامین و كانزا كە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی. جگەرەكێشان زیاتر لە هەموو ڤیتامینەكان گرفت بۆ ڤیتامین C پەیدادەكات. جگەرەكێشانی زیاتر واتە ونكردنی بڕی زیاتری ڤیتامین C لە ناو خوێن و خانەكانی لەشدا، ئەمەش وا لە لەش دەكات كە پێویستی بە بڕی زیاتری ڤیتامین Cبێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی كە لە ئەنجامی جگەرەكێشانەوە بە خانەكانی لەش گەیشتووە. بۆ ئەم مەبەستە، جگەرەكێش رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 2000 ملگم ڤیتامین C هەیە كە ئاسان نییە تەنیا لە رێگای خۆراكەوە دابینی بكات بۆیە پێویست دەكات كە ڤیتامین C لە رێگای یارمەتیدەرەكانی خۆراكەوە Supplements بە شێوەی حەب، كەپسول، گیراوە، یان دەرزی وەربگیرێت. هەروەها بە گوێرەی ڤیتامین و كانزایەكانی دیكە. ڤیتامینەكان Vitamins پێكهاتووی كیمیایی ئۆرگانی ورد و ئاڵۆزن، گرنگی زۆریان هەیە بۆ زۆربەی هەرە زۆری كارلێكە كیمیاییەكان و چالاكی خانە و شانە و ئەندام و كۆئەندامەكان، بۆیە پێویستە كە جگەرەكێشەكان ناوە ناوە لەژێر چاودێریی دكتۆر مەڵتی ڤیتامین Multivitamivns بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەكاربێنن.