نیشانەكانی هەوكردنی ریخۆڵەكوێرە

نیشانەكانی هەوكردنی ریخۆڵەكوێرە
ریخۆڵەكوێرە Appendix ئەندامێكە لە شێوەی پەنجەدایە، بە كۆتایی ریخۆڵە ئەستوورەوە نووساوە، گەلێك جار دوچاری هەوكردن دەبێت. هەوكردنی تیژی ریخۆڵەكوێرە زیاتر لە تەمەنی نێوان 10-30 ساڵیدا روودەدات، بەڵام لەوانەیە كە لە هەر تەمەنێكدا رووبدات. هۆكاری راستەقینەی تووشبوون تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە. نیشانەكانی هەوكردنی تیژی ریخۆڵەكوێرە Acute appendicitis بریتین لە: ئازار لە بەشی راست و خوارەوەی سكدا كە لەوانەیە بۆ خوارەوە بڵاوبێتەوە، بەرزبوونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لەش، لەوانەیە كە هێڵنج یان رشانەوە لەگەڵ سەرهەڵدانی سك ئێشەدا رووبدات، هەروەها لەوانەیە كە تووشبوو دوچاری سكچوونێكی سادە بێت. هەوكردنی ریخۆڵەكوێرە یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە بۆ چارەسەركردنی پێویستی بە نەشتەرگەریی كتوپڕ هەیە. ئەگەر لەبەر هەر هۆكارێك بێت نەشتەرگەری بۆ لابردنی ریخۆڵەكوێرەی هەوكردوو دوابخرێت یان لەكاتێكی گونجاودا ئەنجام نەدرێت ئەوا لەوانەیە كە ریخۆڵەكوێرە بتەقێت و مەترسی بخاتە سەر ژیانی تووشبوو.
Top