هەستەوەری بە ڤیتامین C

هەستەوەری بە ڤیتامین C
هەستەوەری بەرانبەر بە ڤیتامین C كە بە ترشی ئەسكۆربیك Ascorbic acid ناسراوە بەتایبەتی پاش بەكارهێنانی كەپسول یان گیراوە كە ڤیتامینەكان لەخۆدەگرن یان هەتا پاش خواردنی میوە مزرەكان لە راستیدا بۆ ماددەی تر دەگەڕێتەوە، بۆ نموونە ماددە زیادەكانی Additives ناو كەپسول و گیراوەكان. هەروەها لەوانەیە كە روودانی هەستییاری پاش خواردنی پرتەقال یان میوە مزرەكانی دیكە كە رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین C لەخۆدەگرن زیاتر بگەڕێتەوە ترشی میوە یان ترشی سیتریك Citric acid. لە گەلێك كەسدا هەستییاری بەرانبەر بە ترشی سیتریك لەگەڵ هەستییاری بەرانبەر بە ڤیتامین C بە ئاسانی لە یەكتری جیاناكرێنەوە. ترشی سیتریك چێژی مزر یان ترش بە میوەكان دەبەخشێت، ئەو جۆرانەی میوە كە رێژەیەكی بەرز لە ترشی سیتریك لەخۆدەگرن بریتین لە: گرێپ فرووت، پرتەقال، لیمۆ، لایم Lime. گەلێك سەرچاوەی پزیشكی ئەم حاڵەتە بە بەرگەنەگرتنی Intolerance ترشی سیتریك دادەنێن نەك هەستەوەری كە چەند نیشانەیەكی سادە لە كۆئەندامی هەرسدا پەیدا دەكات. بەگشتی دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ڤیتامین C و ترشی سیتریك بە شێوەی دەرمان باشترین رێگایە بۆ خۆپاراستن لە هەستەوەری یان بەرگەنەگرتنی ترشی میوە.
Top