رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە

رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە
ئاو لە سووڕێكی بەردەوامدایە لە لەشدا، رێژەكەی لە لەشی پێگەیشتوواندا دەگاتە دەوروبەری 70%. رێژەی ئاو لە خوێندا 83%یە، لە مێشكدا 75%، لە ئێسكدا 22%، هەروەها ئاو نزیكەی 75%ی بارستایی ماسوولكەكان پێكدەهێنێت. ئاو وزە لەخۆناگرێت، پلەی گەرمیی لەش رێكدەخات، گرنگە بۆ رزگاربوونی لەش لە پاشەڕۆ و ماددەی زیانبەخشەكان، تەڕێتیی دەم دەپارێزێت كە زۆر گرنگە بۆ قسەكردن و پاراستنی ناوپۆشی دەم لە هەوكردن، و یارمەتی جوین و قوتدانی خۆراك و كۆئەندامی هەرس دەدات بۆ هەڵمژینی مادە خۆراكییەكان، هاوكاری گواستنەوەی گازی ئۆكسجین و خۆراك بۆ هەموو خانەكانی لەش دەكات، شێداری دەداتە گازی ئۆكسجین بۆ هەناسەوەرگرتن، یارمەتی گۆڕینی خۆراك بۆ وزە دەدات، ئەندامە چالاك و گرنگەكان وەكو گوشن لە زەبر و هێدمە دەپارێزێت، گرنگی زۆری هەیە بۆ جومگەكاندا لە ئاسانكردنی جوولە و پاراستنیان لە كاریگەری زەبر و هێدمە، باشترین سافكەرەوەیە بۆ پێست، دەمانپارێزێت لە تووشبوون بە قەبزی، گورچیلەكان دەپارێزێت لە هەوكردن و كۆبوونەوەی قوم، چاوەكان لە وشكبوونەوە دەپارێزێت. زیاد خواردنەوەی ئاو تەندروستییانەیە، هەوڵ بدە كە رۆژانە بە لای كەم 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە دوور لە خواردنەوە شیرینكراوەكانی وەكو نوشابە گازدارەكان و شەربەتی دەستكرد و خواردنەوە وزەبەخشەكان، هەروەها رۆژانە بڕێكی باشی سەوزە و میوە بخۆ چونكە رێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆدەگرن لەگەڵ ماددەی سوودبەخش بۆ تەندروستی.
Top