كاری Curry جگە لەوەی كە چێژی خۆراك خۆشتر دەكات، چەندین سوودی تەندروستیی هەیە. كاری لە تێكەڵییەكی بەهارات پێكهاتووە كە گرنگترینیان بریتییە لە پاودەری زەردەچوو یان كوركم Curcumin كە رەنگە زەردەكەی بە كاری بەخشیوە لەگەڵ هەندێك سوودی تەندروستی. كاری دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڤیتامین B6، هەروەها كاری سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە كە ئەمەش بۆ تەندروستی سوودبەخشە. سوودە تەندروستییەكانی كاری بریتین لە: كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە لە ئاوسان و ئازار، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات و پێست و كۆڵۆن، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش و هاندانی زووتر چاكبوونەوە لە نەخۆشییەكان، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و رێگرتن لە قەبزی، خۆپارستن لە كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هاندانی سووتاندنی چەوریی لەش بەوەی كە كاری لەجیاتی چەوری دەخرێتە خۆراك بۆ زیادكردنی چێژ، لەوانەیە كە پێكهاتەكانی كاری نیشانەكانی رەبو Asthma سووك بكەن و ژمارەی نۆرەكانی هەناسەتەنگی كەم بكەنەوە، ماددە دژەئۆكسانەكانی كاری رۆڵیان هەیە بۆ سافكردنی پێست كەمكردنەوەی كاریگەری نێگەتیڤی دوكەڵ و پیسكارەكانی هەوا لەسەر پێستدا، دابینكردنی پرۆتینە گرنگەكان بۆ نینۆك و قژ.