دەراق یان نەكتارین Nectarine لە رووی رەنگ و چێژ زۆر لە خۆخەوە نزیكە، وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، هەر 100 گرام دەراق تەنیا 44 كالۆری تێدایە لەگەڵ چەندین ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان. جگە لە ئاو، پێكهاتە گرنگەكانی دەراق لە هەر 100 گرامدا بریتین لە: كاربۆهیدرات 10.55 گرام، پرۆتین 1 گرام، چەوری 0.32 ملگم، ریشاڵ 1.7 گرام، ڤیتامین B3 1.1 ملگم، ڤیتامین B5 0.18 ملگم، ڤیتامین A 332 یەكەی جیهانی، ڤیتامین C 5.4 ملگم، ڤیتامین K 2.2 مایكرۆگرام، ڤیتامین E 0.77 ملگم لەگەڵ رێژەیەكی كەمتر لە ڤیتامینەكانی B1، B2، B6، هەروەها كانزایەكانی پۆتاسیۆم 201 ملگم،كالسیۆم 6 ملگم، مەگنسیۆم 9 ملگم، فۆسفۆر 26 ملگم، لەگەڵ رێژەیەكی كەم لە كانزایەكانی ئاسن، كۆپەر، زینك، مەنگەنیز، ئینجا ماددە دژەئۆكسانەكان، بۆ نموونە بیتا كارۆتین 150 مایكرۆگرام، لیوتین 130 مایكرۆگرام. سوودە تەندروستییەكانی دەراق بریتین لە: بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش دژ بە هەوكردنەكان بە ڤایرۆس و بەكتریا، خۆپاراستن لە شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی بۆشایی دەم، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، رێكخستنی ژمارەی لێدانەكانی دڵ و جێگیربوونی پەستانی خوێن، پاراستنی كۆئەندامی دەمار.