فڵچەی ددان Toothbrush بە میكرۆب باركراوە، فڵچەیەكی دانەپۆشراو زێتر لە 100 ملیۆن بەكتریای لەسەرە، بۆ نموونە بەكتریای ئی كۆلای E.coli كە سكچوون پەیدا دەكات، بەكتریای ستافیلۆكۆكەس Staphylococus كە هەوكردنی پێست پەیدا دەكات..تاد. بەڵام با ئەمەش لەبیر نەكەین كە ناو دەمی هەموو كەسێك پڕیەتی لە بەكتریا، رۆژانە بە سەدان میكرۆب لەناو دەمدا دەبن، چینە سپییەكەی سەر ددان Plaque لە بەكتریا پێكهاتووە، بۆیە هەر جارەی كە فڵچە لە ددان دەدەیت ئەوا تاڵەكانی فڵچەكەت بە بەكتریا باردەكرێن. لەگەڵ ئەوەی كە بەكتریا لەناو دەم و لەسەر فڵچەی دداندا دەژی، هێشتا ناتوانن لەبەر بەرگریی سروشتییە بەهێزەكەی لەش هەوكردن پەیدابكەن. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە چەند هەنگاوێكی تەندروستییانە بگریتە بەر بۆ دوورخستەنەوەی ئەگەرە كەمەكانی تووشبوون بە هەوكردن، بۆ نموونە فڵچەی ددان لە ژووری گەرماو و توالیتدا هەڵمەگرە، چەند دوورتر بێت باشترە، هەموو جارێك پێش بەكارهێنان فڵچەكەت بە ئاو بشۆ، فڵچەكەت بە وشكی بە قیتی هەڵبگرە، با رووی فڵچە بۆ سەرەوە بێت، با هەر ئەندامێكی ماڵەوە فڵچەی تایبەتی خۆی هەبێت، فڵچەت زوو زوو بگۆڕە، پسپۆڕان پێیان باشە هەر 3 مانگ جارێك بیگۆڕیت، ئەگەر تاڵەكانی قۆپابنەوە ئەوا پێویستە زووتر بیگۆڕیت. ئەوە بەكتریایە كە نەخۆشی لە پوكدا پەیدا دەكات، ددان كلۆر دەكات، بۆنی دەم و هەناسە ناخۆش دەكات. جگە لە شووشتنی ددان بە قڵچە و مەعجون و بەكارهێنانی داو یان فلۆس Floss بۆ پاككردنەوەی كەلێنی ددانەكان، بۆ زیاتر لەناوبردنی بەكتریا پاش ددان شووشتن گیراوەیەكی دژەبەكتریا Antibacterial mouthwash بۆ دەمت بەكاربێنە.