سوودە شاراوەكــانی مەعدەنوس

سوودە شاراوەكــانی مەعدەنوس
مەعدەنوس Parsley جگە لە بەخشینی دیكۆر بە خۆراك، بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە. مەعدەنوس رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە نیو كوپ مەعدەنوس نزیكەی 40 ملگم ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، ئەم ڤیتامینە جگە لەوەی كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیەبۆ، گرنگی بەرچاوی هەیەبۆ تەندروستی ددان و ئێسك و كركڕاگە، هەروەها بۆ گەشەی شانەی نوێ بە یارمەتیدانی دروستبوونی ماددەی كۆلاجین Collagen، ئەو پرۆتینەی كە پێویستە لە بینای پێست، بۆڕییەكانی خوێن، هەروەها بۆ كرداری چاكبوونەوەی برین. پێكهاتە گرنگەكانی تری مەعدەنوس بریتین لە: بیتا كارۆتین Beta carotene كە سەرچاوەی رووەكییە بۆ ڤیتامین A و سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، كانزای ئاسن كە پێویستە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سووەركانی خوێن، كوپێك مەعدەنوس نزیكەی 3.7 ملگم ئاسن لەخۆدەگرێت، ماددەی دژەئۆكسان بەتایبەتی گروپی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە. سوودە تەندروستییەكانی مەعدەنوس ئەمانەن: خۆپاراستن لە تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشیی شەكرە، شێرپەنجەی كۆڵۆن، شێرپەنجەی سییەكان، كەمخوێنی، داڕوشانی جومگە یان سەوەفان، هەروەها بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگە، خۆشكردنی هەناسە و بۆنی دەم، سووككردنی ئازای سك و كەمكردنەوەی گاز لە گەدە وریخۆڵەدا،
Top