سوودە تەندروستییەكانی كافیار

سوودە تەندروستییەكانی كافیار
كافیار Caviar لەبەر بەها خۆراكییە بەرزەكەی بە گرانترین بەرهەمەكانی ماسی دادەنرێت، كافیار هەمان ئەو چێژەی هەیە كە پارچەیەك كەرە لەناو دەمتدا دەتوێتەوە. كافیار هێلكەی جۆرێكی ماسییە كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە دەریای قەزوین و دەریای رەشدا دەژی، ئەم هێلكانە چەندین جۆر و رەنگیان هەیە. كافیار رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت، سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین A كە گرنگە بۆ پێست و بینین و گەشە، رێژەیەكی باش لە چەوریی ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە، بڕێكی باشی ڤیتامین D تئدایەكە یارمەتی ئێسك و ددانەكان دەدات، هەروەها سوودی هەیە بۆ هێشتنەوەی پەستانی خوێن لە ئاستێكی ئاساییدا. كافیار یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی ئارەزووی خواردن، چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو سیلینیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، فسفۆر. لە لایەنە باشەكانی تری كافیار ئەویە كە هیچ كاربۆهیدرات و چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆناگرێت و رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ و جەڵتە، جگە لەمەش كافیار زۆر سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەریی گەورەیان بۆ دەكرێت لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن.
Top