مەشقی وەرزشی Physical exercise چۆن ئێسك بەهێز دەكات؟ چۆن بە مەشقی وەرزشی یان فیزیكی ماسوولكە بەهێز و پتەو دەبێت، ئاواش بە مەشقی وەرزشی ئێسك بەهێز دەبێت. باشترین مەشق بۆ بیناكردنی ئێسك بریتییە لە مەشقەكانی هەڵگرتنی قورسایی كە قورسایی دەخەنە سەر ئێسك و هانی گەشەی خانەكانی ئێسك دەدەن، یان جوولاندنەوەی ماسوولكەكان بە پێچەوانەی هێزی كێشكردنی زەوی، هەروەها رۆیشتن Walking ئاسان و هەرزانە، رۆڵی لە بەهێزكردنی ئێسكەكانی نێكدا هەیە. رۆیشتن لە هەر كەش و هەوایەكدا، پێویستیت تەنیا بە جلێكی رحەت و جووتێك كەفشی رۆیشتنەوە هەیە، هەوڵ بدە كە رۆژانە بەلای كەم بۆ ماوەی 30 خولەك رۆیشتن ئەنجام بدەیت جا لەسەریەك یان بە 3 جار هەر جارەی 10 خولەك. مەشقی یۆگا Yoga لەژێر چاودێری راهێنەردا یارمەتیدەرە بۆ بەلاوەنانی سخبوونی جومگەكان و گرژیی ماسوولكەكان، هەروەها هەندێك پۆزیشنی یۆگا یارمەتی ئێسكەكان دەدەن و كرداری پووكانەوەی ئێسك دوادەخەن بەتایبەتی لە ئافرەتان لەپاش تەمەنی 50 ساڵیدا. مەشقی وەرزشی جگە لە بەهێزكردنی ئێسك و كەمكردنەوەی ئەگەری شكانی ئێسك، ماسوولكەكان بەهێز دەكات كە سەپۆرتی جومگەكان دەكەن، سەلامەتی و لیاقەی كۆئەندامی دڵ و سووڕان باشتر دەكات، ئازار سووك دەكات، كوالیتی خەو باشتر دەكات، خەمۆكی سووك دەكات، پارێزگاری لە بالانسی لەش و هەماهەنگی جووڵەی هەموو بەشەكانی لەش دەكات.