ئەگەر خاوەن تەندروستییەكی باشیش بیت نابێ كە رۆڵی سەوزە گەڵا تاریكەكان Dark leafy greens فەرامۆش بكەیت، ئەگەر دەتەوێت تەندروستیت بپارێزیت هەوڵ بدە كە رۆژانە یەكێك لە سەوزە گەڵا تاریكەكان بخۆیت. كەسكایی Greens سوودی بۆ هەموو كەس هەیە، هەتا بۆ تووشبووان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو شەكرە و نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. گەڵاكانی سڵق، خاس، سپێناغ، چەوەندەر، گەڵاكانی خەردەل Mustard greens، گەڵاكانی تور، ئەم جۆرانەی سەوزە سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ئاسن، لیوتین Lutein، ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3، ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants، ڤیتامینەكانی A، K، كۆمەڵەی ڤیتامین B. سوودە تەندروستییەكان بریتین لە: كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆل لە خوێندا، پاراستن و بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش. جگە لەوانەی كە بە خاوی دەخورێن، باشترین رێگا بۆ ئامادەكردن تاكو پێكهاتووە گرنگەكان پارێزراو بن بریتییە لە ئامادەكرن بە هەڵم Steaming، كوڵاندنێكی كەم كە ئاوەكەشی هەرگیز فڕێ نەدرێت چونكە گەلێك كانزا و ماددەی گرنگ لە سەوزەكانەوە دەچنە ناو ئاوەكەوە.