پانتۆڵی جینز بۆ وەرزی پاییز

پانتۆڵی جینز بۆ وەرزی پاییز
جلوبەرگ بۆ هەر وەرز و شوێنێك جیاوازی هەیە، دەتوانین شێوەی جلەكان هەڵبژێرین بە دیكۆری جیا لە وەرزەكانی پێشووتر و هەر جۆرە مۆدەیەكی جلوبەرگیش شیاوی مۆدەی تازە و جوانییەكی رەهایە، یەكێك لەو مۆدە جوان و رازاوانەی كە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و جوانیان هەیە، پانتۆڵی جینزە، ئەمەش وەك یەكێك لە مۆدە باوەكان، كە لە كوردستان رێژەیەكی زۆر لە خانمان دەتوانن وەك مۆدەیەكی تایبەت بیپۆشن. ئەم مۆدەیە لە جینزە تەسكەكانە و لەسەرەوە كراوەیە و دواتریش تەسك دەبێـتەوە، ئەمەش جەستە دەگرێت و تەنانەت لەگەڵ گشت جۆرە مۆدەیەكی دیكەدا دەگونجێت، لەوانە : كاتێك لەگەڵ پێڵاوی بێ پاژنە (فلات)، یان كاتێك لەگەڵ قەمیسی كورت و بۆدی و هەروەها لەگەڵ چاكێتی كورت، زیاتر دەردەكەوێت و دیمەنێكی رازاوەی دەبێت. سەبارەت بە رەنگی ئەو جۆرە جینزانە، دەكرێت لەو رەنگانەبن بەپێی وەرزی پایزی ئێستا لەوانە : رەنگی رەساسی- رەش – نیللی- خۆڵەمێشی و زەردی كاڵ – قاوەیی، ئەمەش دەكرێت وەك مۆدەیەكی سەرەكی بپۆشرێت .
Top