ئەمە وێنەیەكی كۆنە و لە سەردەمێكدا گیراوە، كە لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدایە، وێنەكە كۆنە و گوزارشت لە شێوەی بووك و زاوای كورد دەكات، كە لە ساڵانی بەر لە چلەكانەوە بووە، بووك بە جلی كوردی و سەری داپۆشراوە، كە رووخساری دیار نییە و تەنیا بۆ زاوا هەبوو بیبینێت، كاكی زاواش بە جلی كوردی و كلێتە وپشتێنەوە دەستی بووكی گرتووە، زەماوەندی پێشوو بەم جۆرە بوو، زیاتریش بووك لەسەر پشتی ئەسپ دەهێنرا، لە ماڵی بووك تاوەكو لای زاوا، ئەگەر ئاهەنگ هەبووایە، دەچوون بۆ ئاهەنگەكە، یان یەكسەر بۆ ماڵی زاوا، ئەمەش نموونەی شێوەی جلوبەرگی بووك و زاوای پێشان بووە.