كورسی یان پێڵاو !

كورسی یان پێڵاو !
لە كاتێكدا كەرەستەكان بە چەندین دیمەن و شێوەی جوان دروست دەكرێن، كەچی مەبەستی دیكەش هەن لە دروست كردنی كەرەستەكان بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و دیمەنێكی رازاوە، لەوانە دانانی كەرەستە لە دوو شێوەی جیاواز، كە هەر یەكە بە شێوەیەكی دیكە مانایەكی جیا دەبەخشێت، تا ئەو كاتەی لێی نزیك دەبیتەوەو ئینجا لە مەبەستەكە دەگەیت، یەكێك لە كۆمپانیاكانی وڵاتی ئۆكرانیا، جۆرە كورسییەكی دروست كردووە، كە لە شێوەی پێڵاودایە، ئەگەر لە دوورەوە سەیریان بكەیت، وا دەزانیت پێڵاوە، لە نزیكەوەش كورسیی دانیشتنە.
Top