گرنگی لایكۆپین لە خۆراكدا

گرنگی لایكۆپین لە خۆراكدا
لایكۆپێن Lycopene لە مادە كارۆتینۆیدەكانە Carotenoids بە رەنگی جیاواز لە چەندین سەوزە و میوەدا هەیە، بۆ نموونە تەماتە، شووتی، قەیسی، گرێپ فرووت Grape fruit، كاڵەك. یەك تەماتەی مام ناوەندی نزیكەی 5 ملگم لایكۆپینی تێدایە. جگەرەكێشان چڕی لایكۆپین لە لەشدا كەم دەكاتەوە. سوودە تەندروستییەكەی لایكۆپێن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سیفەتێكی دژەئۆكسانی بەهێزی هەیە.سوودە تەندروستییەكانی لایكۆپێن بریتین لە: پاراستنی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر و دواخستنی پیربوونی پێست، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، لایكۆپین لە لەشدا رێژەی چەند ئەنزیمێك زیاد دەكات كە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی خانەكان لە دابەشبوونی كۆنترۆڵنەكراوی شێرپەنجەیی بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ. لەوانەیە كە تێكەڵاوێكی ڤیتامین E و لایكۆپین بە شێوەی دەرمان لە داهاتوویەكی نزیكدا بگاتە بازاڕەكان و بەكاربێت بۆ پاراستنی پیاوان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و نۆرەی كوشندەی دڵ.
Top