منداڵەكانتان بكوتن دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان

منداڵەكانتان بكوتن دژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان
ئیفلیجی منداڵان Poliomyelitis نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، كاریگەریی دەكاتە سەر دەمارەكان و دەبێتە هۆی ئیفلیجیی Paralysis گشتی یان بەشێكی لەش، ئەم نەخۆشییە تا ئێستا چارەسەری تەواوی نییە. جگە لە كوتانی منداڵان بە پێی خشتەیەكی تایبەت كە لە هەموو بنكە تەندروستییەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەنجام دەدرێت، ناوە ناوە هەڵمەتی نیشتمانی بە هاوكاری رێكخراوی یونیسێف یان رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO هەڵمەت بۆ كوتانی منداڵان دژی چەندین نەخۆشی ئەنجام دەدرێت بەتایبەتی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان و نەخۆشیی سوورێژە. لەم مانگەشدا هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان لە سەرتاسەری هەرێم لە رێكەوتی 14 - 18ی تشرینی یەكەم دەستپێدەكات، ئەو هەڵمەتە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە 5 ساڵ كەمترە جا ئەگەر بە پێی خشتەی كوتان كوترابن یان نەكوترابن. كوتان بە دوو دڵۆپ بە رێگای دەم تاكە رێگای كاریگەرە بۆ خۆپارستن لە نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان كە تا رێژەی 90% بەرگری دژی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان پەیدادەكات.
Top