نیشانە جەستەییەكانی خەمۆكی

نیشانە جەستەییەكانی خەمۆكی
خەمۆكی Depression جگە لە هەستكردن بە بێزاری و دڵتوندی دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی چەندین نیشانەی جەستەیی. لە راستیدا، تووشبووان بە خەمۆكی بەدەست ئازاری درێژخایەن و نیشانەی دیكەی جەستەییەوە دەناڵێنن. خەمۆكی جگە لە كەسی تووشبوو كاریگەریی دەكاتە سەر هەموو كەسێكی نزیك تووشبوو، بۆ نموونە خێزان، هاوڕێ، هاوپیشە..تاد. گرنگترین نیشانە جەستەییەكانی پەیوەست بە خەمۆكی بریتین لە: سەرئێشە و سەختبوونی توندی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەر، پشت ئێشە، ئازاری ماسوولكە و جوومگە، ئازاری سینگ، گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس بە شێوەی هێڵنج و سكچوون یان قەبزی و هەندێك جاریش دڵەكزێ و كولبوونی دوازدەگرێ، هەستكردن بە هیلاكی Exhaustion و زووماندووبوون، گرفتەكانی خەو بەتایبەتی خەوزڕان، گۆڕان لە ئارەزووی خواردن، دابەزین یان زیادبوونی كێشی لەش، سەرسووڕان یان هەستكردن بە سووكبوونی سەر Lightheadedness. لەبەر ئەوەی كە هەمان ئەو نیشانانە لە گەلێك حاڵەت و نەخۆشی دیكەدا بەدی دەكرێن، گەلێك لە تووشبووان بە خەمۆكی ئەو نیشانانە فەرامۆش دەكەن و ئاگاداری دكتۆر ناكەنەوە كە لەوانەیە جگە لە خەمۆكی لە راستیدا دوچاری نەخۆشییەكی دیكەی جەستەیی بووبن.
Top