سترێس هۆكارە بۆ نەخۆشی دەم

سترێس هۆكارە بۆ نەخۆشی دەم
سترێس Stress دەبێتە هۆی سەرئێشە، ئازاری گەدە، بەڵام سترێسی زۆر كاریگەری خراپ دەكاتە سەر دەم، ددانەكان، پوك، هەروەها تەندروستی بەگشتی. ئەو نەخۆشییانەی كە لە ئەنجامی سترێسەوە دوچاری دەم دەبن بریتین لە: كولبوونی دەم Stomatitis، تامیسكە Cold sores، لێكدانی ددانەكان بەتایبەتی لەكاتی رۆژ یان لەكاتی نووستندا Bruxism كە زیان بە چینی مینای ددان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی گرفت لە جوومگەی نێوان شەویلاك و ئێسكی تەنیشتی سەر TMJ، فەرامۆشكردنی پاكوخاوێنی دەم Poor oral hygiene لە شووشتنی دەم و ددان و بەكارهێنانی داوی پاككردنەوەی كەلێنی ددانەكان ئەگەری كلۆربوونی ددان و نەخۆشی لە پووكدا زیاد دەكات. نەخۆشی لە پووك لەوكاتەی كە سترێس دەبێتە هۆی زیادبوونی چینی نیشتووی سەر ددانەكان Plaque، زبادبوونی ئەگەری خوێنبەربوون لە پووك، هەوكردنی پووك Gingivitis كە لەوانەیە بۆ نەخۆشیی سەختتر پەرەبسێنن. كولبوونی دەم بە شێوەی قانی سپی یان خۆڵەمێشی Canker sores لەسەر ناوپۆشی دەم پەیدادەبن لە ئەنجامی سترێس و هیلاكی، هەروەها لە ئەنجامی گرفت لە سستمی بەرگریی لەش، هەستەوەری، بەكتریا یان ڤایرۆس. تامیسكە لە دەوری دەم و لووت گەلێك جار لەپاش سترێس سەرهەڵدەدات.بەگشتی تامیسكە و زۆربەی قانەكان لە ماوەی 10 رۆژدا نامێنن. بۆ خۆپاراستن لە گرفتەكانی دەم و ددان لەكاتی سترێسدا پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: خۆراكت هاوسەنگ بكە، پاكوخاوێنی دەم و ددانت بپارێزە، خۆت پیشانی دكتۆری ددان بدە، لە هەموویان گرنگتر سووككردن یان كۆنترۆڵكردنی سترێسە.
Top