خۆراك دژی نەزۆكی

خۆراك دژی نەزۆكی
لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان خۆراكی ناهاوسەنگ و تووشبوون بە نەزۆكی Infertility، پێچەوانەی ئەمەش راستییەكی زانستییە. پرۆتینی رووەكی Plant protein بایەخێكی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەزۆكی، رووەكە دەوڵەمەندەكان بە پرۆتین بریتین لە: پاقلەمەنییەكان، نیسك، كاكڵەكان، نۆك. پرۆتینی رووەكی لەوانەیە كە رۆڵی هەبێت لە كەمكردنەوەی بەرگریی خانەكانی لەش بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولینInsulin rasistance، لەوكاتەی كە زیادبوونی بەرگری خانە بەرانبەر بە ئینسولین رێگا خۆش دەكات بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە كە ئەویش بە دەوری خۆی كاریگەریی خراپ دەكاتە سەر توانای زاوزێ و بوون بە خاوەن منداڵ. لە لایەكی دیكەوە، كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەكان Complex carbohydrates گرنگیی زۆریان هەیە بۆ زیادكردنی توانای زاوزێ، ئەو خۆراكانە رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرن و لەسەرخۆ هەرس دەكرێن، بۆ نموونە شۆفان Oats، برنجی قاوەیی، پەتاتەی شیرین. ترشە چەوری ئۆمیگا3 یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدەن، بەرگریی خانە بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین كەم دەكاتەوە، هەروەها چانسی جێگیربوونی هێلكەی پیتێنراو لەسەر ناوپۆشی منداڵدان زیاتر دەكات و ئەگەری لەبارچوون كەم دەكاتەوە. سەرچاوە خۆراكییەكانی ئۆمیگا3 بریتین لە: ماسیی سالمۆن، ماسیی تونا، رۆبیان Shrimp.
Top