هەرچەند مامەڵەی فیزیایی یان كیمیایی بەسەر خۆراكی سروشتیدا Natural بێت هێندە دەبێتە خۆراكێكی ناسروشتی Unnatural و لە بەها خۆراكییەكەی كەم دەبێتەوە ئەگەر بە رێژەیەكی كەمیش بێت. بەهای خۆراكی شیرەی هەر میوەیەك لە بەهای خۆراكی خودی میوەكە كەمترە. خواردنی پرتەقاڵێكی تازە بە بەراورد لەگەڵ شیرەی هەمان پرتەقاڵ رێژەیەكی بەرزتر لە ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆدەگرێت بەتایبەتی ریشاڵ Fiber. نابێ ئەمەشمان لەبیر بچێت كە زیاد خواردنەوەی شیرەی پرتەقاڵ Orange juice بە بەراورد لەگەڵ پرتەقاڵی تەواو بە تێكڕایی وزەیەكی زیاتر بە لەش دەبەخشێت، بۆ نموونە پرتەقاڵێكی قەبارە مام ناوەند نزیكەی 100 كالۆری و 18 گرام فركتۆز (شەكری میوە) لەخۆدەگرێت، كەچی 16 ئۆنس(450 میللیلیتر) شیرەی پرتەقاڵ نزیكەی 225 كالۆری و 42 گرام شەكری فركتۆز لەخۆدەگرێت چونكە ئەم بڕە شیرەیە واتە گوشینی نزیكەی 5 پرتەقاڵ یان پتر. لە لایەكی دیكەوە، شیرەی پرتەقاڵی دەستكرد كە بە چەندین ماددەی كیمیایی و شەكر و ئاو سازدەكرێت هیچ بەهایەكی خۆراكی نییە، لەوانەشە كە ئەم ماددە كیمیاییانەی بۆن و رەنگ و چێژی پرتەقاڵ پێكدێنن بە جۆرێك زیان بە تەندروستی بگەیەنن.