لابردنی پێستی پەلەوەر Poultry بەتایبەتی پێستی مریشك یان عەلیشیش پێكهاتەی چەوری بە رێژەی 50% كەم دەكاتەوە. پێستی مریشك و عەلیشیش رێژەیەكی بەرز لە ترشە چەورییە تێرەكان Saturated fatty acids و كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت. گۆشتی سینگی پەلەوەر كەمترین رێژەی چەوری لەخۆدەگرێت لابردنی پێست لەسەر 170 گرام گۆشتی سینگی مریشكی بێ ئێسك بڕی چەوری لە 7-13 گرام كەم دەكاتەوە. لابردنی پێستی پەلەوەر و دووركەوتنەوە لەو بەشانەی پەلەوەر كە گۆشتە تاریكەكان لەخۆدەگرن پێویستە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشییە درێژخایەنەكانیان هەیە بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، تووشبووان بە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێنن هەروەها واباشترە كە ئەم نەخۆشانە تەنیا گۆشتی سینگی پەلەوەر بە كوڵاوی یان برژاوی بخۆن و هەرگیز لەناو زەیتدا سوورنەكرێتەوە. سینگی بێ پێستی پەلەوەر لە رووی رێژەی چەورییەوە نزیكە لە گۆشتی گۆلك كە چەورییەكەی لابرابێت، بۆ نموونە 6 ئۆنس(170 گرام) لە سینگی مریشكی بێ پێست نزیكەی 7 گرام چەوری لەخۆدەگرێت، كەچی 6 ئۆنس لە گۆشتی سوور كە بەز یان چەورییە بینراوەكەی لابرابێت 8 گرام چەوری لەخۆدەگرێت.