پیسبوونی ژینگە بە ژاوەژاو

پیسبوونی ژینگە بە ژاوەژاو
پیسبوونی ژینگە Noise pollution بە ژاوەژاو بەوە پێناسە دەكرێت كە ژاوەژاوێك ببێتە ئەگەری ناڕەحەتی و دابڕان لە كارێك یان فرمانێك. ژاوەژاو بە شێوەیەكی سەرەكی بە گرفتی شارە گەورەكان دادەنرێت، بەڵام ئێستا لە شارە بچووكەكانیشدا بەدی دەكرێت. غەڵبەغەڵب یان ژاوەژاو هۆكارێكی فیزیكییە بۆ شەكەتی و سترێس، ترافیك سەرچاوەیەكی بەهێزی پیسبوونی ژینگەیە بە دەنگە دەنگ و ژاوەژاو. هۆكارەكانی پیسبوونی ژینگە بە ژاوەژاو بریتین لە: دەنگی فڕۆكە كە كاریگەرییەكی نێگەتیڤ دەكاتە سەر ئەو كەسانەی كە لە نزیكی فڕۆكەخانەكاندا ژیان بەسەر دەبەن، ژاوەژاوی ئۆتۆمۆبیل بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە لە شارە گەورە و قەرەباڵغەكان یان لە نزیك شەقامەكاندا دەژین كاریگەریی بەرچاو ی هەیە لەسەر تەندروستیدا، شوێنی كار بەتایبەتی كارگە و شوێنە پیشەسازییەكان و فەرمانگە قەرەباڵغەكان هۆكارە بۆ ژاوەژاو، دەنگەكانی ناوماڵ Home Sound وەكو دەنگە دەنگی تەلەڤژیۆن، پاككەرەوەی كارەبایی..تاد هۆكارن بۆ ناڕحەتی و پەستی. كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی غەڵبەغەڵب لەسەر تەندروستی بریتین لە: كاریگەری نیگەتیڤ لەسەر لایەنی زاوزێ، سترێس یان شەكەتییەكی درێژخایەن Chronic stress لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی مێشك، گرژبوون و ئازاری ماسولكە، بێهێزبوونی سستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، خراپبوونی كوالیتی نووستن.
Top