هۆكاری نۆرەكانی تۆقین

هۆكاری نۆرەكانی تۆقین
نۆرەكانی تۆقین Panic Attacks بریتین لە هەستكردن بە ترس و نیگەرانییەكی یەكجار زۆر بەبێ بوونی هۆكارێكی روون یان بە بێ بوونی هیچ مەترسی و هیچ شتێكی خەتەرناك. نۆرەی تۆقین لەوانەیە كە لە هەر كاتێكدا سەرهەڵبدات هەتا لەكاتی نووستنیشدا، تووشبوو هەست بەوە دەكات كە خەریكە تووشی نۆرەیەكی كوشندەی دڵ دەبێتەوە. بەگشتی نۆرەكانی تۆقین ماوەكورتن و تەنیا بۆ 10 خولەك بەردەوام دەبن، كاتی دووبارەبوونەوەیان دیار نییە، هۆكاری راستەقینە بە تەواوی نەزانراوە، لەوانەیە بۆماوە گوشارە دەروونییەكان و گۆڕانی گەورە لە ژیاندا وەكو شووكردن و بوون بە خاوەن منداڵ یان دەستكردن بە پیشەیەكی نوێ رۆڵیان هەبێت لە تووشبووندا. هەندێك جار نۆرەی تۆقین لە خەڵكانی ئاساییدا روودەدات بێ ئەوەی كە كێشەیەكی دەروونییان هەبێت. ئەو نیشانانەی كە هاوكات لەگەڵ نۆرەی تۆقیندا پەیدا دەبن بریتین لە: هەستكردن بە ونكردنی كۆنترۆل، زیادلێدانی دڵ و دڵەكوتێ و ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ، خێرابوونی هەناسە Hyperventilation، سەرسووڕان، لەرزین، ئارەقەكردن. هەروەها لەوانەیە كە تووشبوو دوچاری نیشانەی توندتر بێتەوە وەكو: سینگ ئێشە یان توندبوون و گرژبوون لە سینگدا، هەناسە سواری. ئەم نیشانانە لە پڕێكەوە بەبێ ئەلارم سەرهەڵدەدەن، هەندێك جار نیشانەكانی نۆرەی تۆقین هێندە توند و سەختن كە تووشبوو دەترسێت لەوەی كە دوچاری نۆرەیەكی دڵ بووبێتەوە. ئەو كەسانەی كە نۆرەی تۆقینیان زوو زوو دووبارە دەبێتەوە و زۆر پێیەوە نیگەران دەبن دەچنە ناو قالبی تووشبوون بە نەخۆشیی تۆقین واتە فۆبیا Phobia واتە گرفتێكی دەروونی كە پێویستی بە چارەسەری تایبەت دەبێت.
Top