بەهای خۆراكی هەنگوین

بەهای خۆراكی هەنگوین
هەنگوین Honey بەر لە 2500 ساڵ لە لایەن مرۆڤەوە لە سەرتاسەری جیهان بەكارهاتووە. هەنگوین شەكری گلوكۆز بە رێژەی 69% لەخۆدەگرێت، بۆیە وەكو ماددەیەكی شیرینكار Sweetener لەجیاتی شەكر لە پیشەسازیی خۆراكدا بەكاردەهێنرێت. هەنگوین دەوڵەمەندە بە وزە، بۆ نموونە كەوچكێكی گەورە نزیكەی 65 كالۆری بە لەش دەبەخشێت، كەچی كەوچكێكی گەورە شەكر تەنیا 15 كالۆری لەخۆدەگرێت. ئەگەرچی هەنگوین وزەیەكی پتر لە شەكر لەخۆدەگرێت، بەڵام یارمەتی سووتاندنی چەوریی لەش دەدات. هەنگوین خۆراكێكی گونجاوە بۆ وەرزشوانان بەوەی كە ئاستی جەستەڕێكی باشتر دەكات لەبەر ئەوەی كە هەنگوین ئاستی شەكری خوێن خێرا جێگیر دەكات و یارمەتی خەزنكردنی گلایكۆجین لە ماسوولكە دەدات. هەنگوین چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ لە شەكرەكان لەخۆدەگرێت، كانزا، ڤیتامین، ئەنزیم، مادە دژەئۆكسانەكان. هەنگوین بۆ هەموو كەسێك سوودبەخشە تەنیا ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەشیان هەیە نابێ بڕی زیادی هەنگوین بخۆن، هەروەها وا باشە كە ئافرەتی دووگیان هەنگوینی خاو نەخوات، بەڵكو باشترە كە هەنگوینی پاستیوریزكراو Pasteurized بۆ خواردن بەكاربێنێت. هەنگوینی گەرمكراویش سوودی كەمترە لە هەنگوینی خاو. هەنگوین گەلێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان بریتین لە: هەنگوین دژی كەڕوو و بەكتریا كاریگەریی هەیە، ئارامبەخشە، یارمەتی هێشتنەوە كانزای كالسیۆم لە لەشدا دەدات، پێست ساف دەكات، بەرگریی لەش تا رادەیەكی زۆر بەهێزدەكات. هەروەها هەنگوین لەگەڵ گەلێك مادەی دیكەدا تێكەڵ دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كۆكە و هەڵامەت و كڕانەوەی قوڕگ و كۆنترۆلكردنی نیشانەكانی رەبو لە هەناسەتەنگی و كۆكە، هەروەها بۆ چارەسەركردنی سووتانەوەی پێست و كوولبوونی دەم و هێوربوونەوە لەكاتی هەڵچوون و پاراستنی تەندروستی چاو و كرداری بینین لە تاریكی و رووناكی بەهێزدا.
Top