جگەرەكێشان زیان بە پێست دەگەیەنێت

جگەرەكێشان زیان بە پێست دەگەیەنێت
ئەگەرچی دوو دوژمنە سەرەكییەكەی پێست بریتین لە تیشكی خۆر و بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری، بەڵام جگەرەكێشانیش كاریگەرییەگی نێگەتیڤی زۆر دەكاتە سەر پێست. جگەرەكێشان وا لە پێست دەكات كە پیرتر بێیتە بەر چاو، هەروەها ئەگەری لۆچبوونی پێست زیاتر دەكات، جگەرەكێشان موولوولە خوێنەكان لە چینی سەرەوەی پێست تەسك دەكاتەوە و هاتووچۆی خوێن كەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمتر گەیشتنی ئۆكسجین و ماددە خۆراكییەكان بە پێست. جگە لەمە، جگەرەكێشان ماددەی كۆلاجین Collagen و ئیلاستین Elastin تێكدەدات كە دوو جۆری ریشاڵن هێز و سیفەتی لاستیكی پێست دەپارێزن. بەركەوتن بە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی لۆچبوونی پێست، هەروەها پەیدابوونی بنتی قاوەیی Age spots كە لەگەڵ بەساڵاچووندا زیاتر بەرجەستە دەبن، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست. بۆ پاراستنی پێست، جگە لە بەكارهێنانی كرێمی سەنسكرین كە SPF ـەكەی لە 15 كەمتر نەبێت، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ماددە كیمیاییەكان و كرێمی پێست بە بێ رێنمایی دكتۆر، هەروەها زیاد خواردنی دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری و سەوزە و میوە و زیاد خواردنەوەی ئاو، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان بە هەنگاوێكی كاریگەر دادەنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی پێست.
Top