دانی نەوەی داهاتوو كلۆر نابێت

دانی نەوەی داهاتوو كلۆر نابێت
22 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- زانایانی ژاپۆنی گەیشتنە رێگەیەک بۆ رێگرتن لە کلۆربوونی دان و مانەوەی بە سپیەتی کە دەتوانرێ بە شۆڕشێک ناوببرێ. تیمەکەی پرۆفیسۆر شیگی لە زانکۆی هۆنتسۆ لە ژاپۆن توێکڵێکی زۆر بەرزیان دۆزییەوە کە پشت بە هیدرکسیاباتاتیت دەبەستێت کە پێکهاتەیەکی کانزایی سەرەکییە بۆ پاراستنی مینای ددان.

هۆنتسۆ رووینکردەوە ئەوە یەکەمین مادەی شلە کە پشت بە هیدرۆکسیاباتایت دەبەستێت لە جیهاندا و بەکاری دەهێنین بۆ چاککردنەوەی ئەو بەشانەی مینای دان کە تێکچووە.
هەروەها گوتی ئامانجمان ئەوەیە بگەینە دروستکردنی مینایەکی دەستکرد بۆ دان.
ئەو توێکڵە ئەستوورییەکەی 0.004 ملیمەترە و بەهۆی تیشیکی لێزەرەوە دەست دەخرێت.
ئەو بەشانەی هیدرۆکسیاباتایت دەکەوێتە سەر خوێیەکی گەرم و بەوەش دەگۆڕێت بۆ بلوورە بەر لەوەی خوێیەکە لە ئاودا بتوێتەوە.
هۆنتسۆ گوتی کاتێک ئەو مادەیە بەرهەم دەهێنرێت بەهۆی چاوی ئاساییەوە لەسەر دان نابینرێت.
کێشەی سەرەکی ئەو مادەیە ئەوەیە پێویستی بە رۆژێکی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی بەدانەوە بنووسێت و ئەو پرۆفیسۆرە ئاشکرای کرد تیمەکەی ئێستا لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشەی دەکۆڵێتەوە.
ئەو هەروەها گوتی پاش 5 ساڵی تر دەتوانین ئەو مادەیە بۆ چارەسەرکردنی دانی مرۆڤ بەکاربێنین بە تایبەت لە پاراستنی دان لە بەرامبەر کلۆربووندا.-PNA
Top