تاریكبوونی رەنگی پێستی دەوری یان بەری چاو Dark circles لە گەلێك كەسدا بەتایبەتی لای ئافرەتان بەدی دەكرێت، هەندێك كەس بە رەچەڵەك ئەم كێشەیان هەیە. ئەم گرفتە كاریگەرییەكی نێگەتیڤ دەكاتە سەر لایەنی دەروونی بەتایبەتی لە ئافرەتدا. لەوانەیە كە چارەسەرێكی یەكجارەكی بۆ ئەم گرفتەی پێست لەبەر دەستدا نەبێت، بەڵام دەكرێ كە بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك تا رادەیەك بەسەر ئەم گرفتەدا زاڵبیت، بۆ نموونە: رۆژانە خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو، چونكە بەپێی رێنمایی پسپۆڕانی پێست كەم خواردنەوەی ئاو یەكێكە لەو هۆكارانەی كە تاریكبوونی رەنگی پێستی ژێرەوەی چاو زیاتر دەكات، بۆیە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو و شیرەی میوە هەنگاوێكە بۆ كاڵكردنەوەی پێست، هەوڵدان بۆ هاوسەنگكردنی خۆراكی رۆژانە كە بڕێكی باشی سەوزە و میوە واتە بڕێكی باشی ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆبگرێت، بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی دژەهەتاو جا سەنبلۆك Sunblock یان سەنسكرین Sunscreen بە رێنمایی دكتۆری پێست، هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەیەكی گەورەی هەتاوی بۆ پاراستنی پێستی هەستیاری دەوری چاو لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردایە، دانانی كیسی پڕ لە چای سارد Teabags یان ئەڵقەی خەیار و پەتاتە لەسەر شوێنە تاریكبووەكاندا بۆ ماوەی نیو كاتژمێر رۆژانە دوو جار ئەنجامێكی باشی دەبێت، لە كۆتاییدا لە لایەن دكتۆری پێست بۆ هەر كەسێك بەپێی جۆری پێستی كرێمێكی تایبەت بۆ كاڵكردنەوەی پێست تەرخان دەكرێت.