زیاد خواردنی ئایس كرێم زیانبەخشە

زیاد خواردنی ئایس كرێم زیانبەخشە
زیاد خواردنی ئایس كرێم لەبەر بەها خۆراكییەكەی نییە، بەڵكو لەبەر چێژە خۆشەكەیەتی لەو كاتەی كە نزیكەی هەموو جۆركانی ئایس كرێم Ice Cream بە رێژەیەكی بەرزی شەكر و چەورییە تێرەكان باركراون. ئایس كرێم وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت بۆیە زیاد خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و قەڵەوی. هەندێك جۆری ئایس خۆراكی دیكەیان لەگەڵدا تێكەڵ دەكرێت وەكو شوكولاتە، كەرەی فستق عەبید Peanut-butter، قەنادی، وردە فستق. تاد، بەمەش ئاستی وزەی ئایس كرێم هێشتا زیاتر بەرزدەبێتەوە، هەروەها لە بەهای خۆراكییەكەشی كەم دەبێتەوە. زیاد خواردنی ئەم جۆرانەی ئایس كرێم لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن و قەڵەوی زیاد بكات. پێویستە كە ئەوەمان هەرگیز لە یاد نەچێت كە هەر شتێك بە شێوەیەكی مامناوەندی بێت ئەوا زیانی كەمتر دەبێت، بۆ ئایس كرێمیش ئەگەر هەر جۆرێك بە كەمی یان مامناوەندی بخورێت ئەوا زیانێكی ئەوتۆی بۆ تەندروستی نابێت. ئێستا بۆ پاراستنی تەندروستی ئەو جۆرەی ئایس كرێم باشترە كە بە شیری سۆیا Soy milk لەجیاتی شیر دروست دەكرێت هەمان ماددە گرنگەكانی وەكو پرۆتین و ڤیتامین و كانزایەكان لەخۆدەگرێت لەگەڵ رێژەیەكی كەمتری چەوری. هەروەها ئایس كرێمێك كە بە شیری كەم چەور دروست كرابێت هێشتا لە ئایس كرێمی ئاسایی باشترە بۆ تەندروستی.
Top