خۆراكێكی تەندروستییانە لە هاویندا

خۆراكێكی تەندروستییانە لە هاویندا
هاوین كاتێكی زۆر گونجاوە بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش لە رێگای هەڵبژاردنی خۆراكێكی تەندروستییانە و مەشقی وەرزشی. هەوڵ بدە كە خۆراكی سروشتی سارد بخۆیت وەكو شووتی، ماست، كۆمەڵەی تووتەكان Berries، چونكە ئەم خۆراكانە وزەی كەم لەخۆدەگرن و بۆ هەرسكردنیان وزەیەكی كەمیان پێویستە. گۆشت بە رێژەیكی كەم و یەكجار بێ چەوری بێت Extra lean meats، ئەگەرچی گۆشت رێژەیەكی بەرزی چەوری و وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت، بەڵام سەرچاوەی باشە بۆ پرۆتین. هاوین كاتێكی گونجاوە بۆ كۆنترۆڵكردن یان دابەزاندنی كێشی لەش بەوەی كە هاوین هاندەرە بۆ دووركەوتنەوە لە خواردنی ژەمی چەور و زیاد خواردنی ژەمی سووك و سەوزە و میوە كە زۆربەیان لەم وەرزەدا پێدەگەن. لەم وەرزەدا، هەوڵ بدە دووركەویتەوە لە زیاد خواردنی ئایس كرێم و ساردەمەنی كە رێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگرن، هەندێكیشیان جگە لە شەكر رێژەیەكی بەرزی چەورییان تێدایە. شووشتنەوەی خۆراك بە شێوەیەكی باش گرنگی زۆری هەیە بۆ پاككردنەوەیان لە بەكتریا بە رێژەی 80=90%، میكرۆبە زیانبەخشەكانی دیكە بەهۆی كوڵاندن لەناودەچن. دووركەوە لە خواردنەوەی شلەی زۆر سارد، بەگشتی خۆراكی زۆر گەرم یان زۆر سارد گونجاو نییە بۆ لەش چونكە بارگرانی دەخەنە سەر لەش تاكو پلەی گەرمییەكەیان نزیك بكرێتەوە لە پلەی گەرمیی لەش. بڕی خوێ لە خۆراكدا رێك بخە لە دەوری 2 گرام رۆژانە، زیادكردن و كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا لە مانگەكانی هاویندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، كەمیی خوێ دەبێتە هۆی ئازار لە ماسوولكەكاندا، زیادبوونی خوێ دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. بڕی چەوری بەگشتی لە خۆراكی رۆژانەتدا كەم كەرەوە، هەروەها دووركەوە لە خۆراكی زۆر تیژ، چونكە دەبێتە هۆی فراوانبوونەوەی لوولەكانی خوێن لەژێر پێستدا، بەمەش رێژەی ئارەقەكردن زیاد دەبێت.
Top