سترێس..وروژێنەرێكی زەقی خورشت

سترێس..وروژێنەرێكی زەقی خورشت
سترێس Stress یان شەكەتی دەروونی یەكێكە لە هۆكارە وروژێنەرە بەهێزەكانی پەیدابوونی پنتی سوور و سەرهەڵدانی خورشت Hives لە هەر بەشێكی پێست و شوێنێكی لەشدا. تا ئێستا بە تەواوی روون نەبۆتەوە كە سترێس بە كام میكانیزم خورشت دەوروژێنێت، بەڵام لەوانەیە بە هۆی ئەوەوە بێت كە سترێس كاریگەریی دەكاتە سەر سستمی بەرگریی لەش. هۆكارەكانی دیكەی خورشت لە هەر بەشێكی پێستدا بریتین لە: پێوەدانی مێروو، هەوكردنەكان، نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بەركەوتن بە سەرما یان گەرما، بەركەوتن بە تیشكی خۆر، وشكبوونی پێست لەبەر هەر هۆكارێك، بەركەوتنی پێست بە ماددە كیمیاییەكان، زیاد ئارەقەكردن، درەنگ خۆشووشتن، نەخۆشیی گەڕی Scabies. خورشت واتە سووتانەوە یان زوورانەوەی پێست كە هانی خواردندن دەدات، خورشت لەوانەیە كە بەشێكی دیاریكراوی پێست یان هەموو پێستی لەش بگرێتەوە، لە زۆربەی حاڵەتەكاندا توندیی خورشت لەكاتی شەودا زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە نەخۆشیی گەڕی كە بە كلیكلی دەستنیشانكردن دادەنرێت. چارەسەركردنی خورشتی گشتی تا رادەیەك قوڕسترە لە خورشتی خۆجێیی. بە پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سترێس توندیی خورشتەكە سووكتر دەبێت كە لەوانەیە تەنیا بە دەرمانی دژە هەستەوەری كە بۆ سووككردنی خورشت بەكاردێن بە شێوەی دەنك یان دەرزی یان مەرهەم و كرێمی پێست كێشەكە كۆتایی نەیێت.
Top