خۆشۆردۆن لە ناو بەفراو بۆ رێجیمكردن

خۆشۆردۆن لە ناو بەفراو بۆ رێجیمكردن
9 ئەیلوول/سێڵتێمبەر (گوڵان میدیا)- توێژینەوەیەكی ئەمەریكایی ئاماژەی بەوەداوە كە خۆشوشتنێك بە بەفر بۆ ماوەی 10 خولەك بۆ 3 جار لە هەفتەیەكدا، مانگانە 3 كیلۆگرام لە كێشی مرۆڤ كەمدەكاتەوە.
تیم فیریس، نووسەری توێژینەوەكە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بەم شێوەیە روون دەكاتەوە، لەش جۆرێك لە چەوری تێدایە كە پێی دەڵێن چەورییە تۆخەكان و بۆ سووتاندنی كالۆری نێو لەش بە شێوەیەكی زۆر كاریگەر كاردەكات ، بەڵام بەداخەوە ئەو رۆنە لەنێو لەشدا زۆر كەمە، هەر ئەوەش وای لە زاناكان كرد رێگایەك بۆ هاندانی دروستبوونی زیاتری ئەو رۆنە لە لەشدا بدۆزنەوە.
ئەو نووسەرە، دەڵێ پلەی گەرمای نزم یەكێك لە هۆكارەكانە بۆ دروستبوونی ئەو جۆرە رۆنە، بەوەش زۆربونی رۆنەكە دەبێتە هۆی زیاتر سووتانی كالۆرییەكانی نێو لەش و ئەوەش كاتێك روودەدات كە بۆ ماوەی 10 خولەك بە بەفراو خۆت بشۆیت، چونكە لەو كاتەدا لەش كالۆریی زیاتر دەسووتێنێت.
ئەو نووسەرە، لەبارەی شێوازی خۆشووشتنەكەوە دەڵێ: حەوزێك نیوە ئاوی سارد بكە، 2 تا 3 كیلۆ سەهۆڵی تێ بكە و چاوەڕی بكە تا بڕێكی زۆری سەهۆڵەكە لە ئاوەكەدا دەتوێتەوە، بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەك لە نێو ئاوە ساردەكەدا بمێنەوە و دەبینی لەشت هەموو رۆنە كەڵەكەبووەكانی سووتاندووە.

-PNA
Top