كانزای كالسیۆم بۆ گەشە زۆر گرنگە، ئێسك و ددان بەهێز دەكات، هەروەها فرمانی ماسوولكە و دەمار باشتردەكات. كالسیۆم ئێسك پتەو دەكات تا تەمەنی 30- 35 ساڵ كە بارستایی ئێسك دەگاتە لوتكە. ئەگەر تۆ بڕی تەواوی كالسیۆم لە خۆراكەوە وەرنەگریت بەر لە دەستپێكی كرداری كەمبوونەوەی بارستایی ئێسك، ئەوسا ئێسك تووشی لاواز و بێ هێز دەبێت Osteoporosisو بە زەبرێكی كەم دەشكێت. پرۆفێشنالەكانی تەندروستی دەڵێن كە لە هەر سێ ئافرەتدا یەكێكیان تووشی لاوازبوونی ئێسك دەبن و لە دوارۆژیشدا ئەگەری بوون بە پەتای لێدەكرێ. نێوەندە تەندروستییەكان جەخت دەكەنەوە لەسەر 700 ملگم كالسیۆم رۆژانە بۆ پیاو و ئافرەت كە دەكاتە نیو لیتر شیر رۆژانە یان 80 گرام پەنیر یانیش دوو كوپ ماست. شیرەمەنی باشترین و دەوڵەمەنترین سەرچاوەیە بۆ كالسیۆم، بۆ نموونە كوپێك شیر یان كوپێك ماست نزیكەی 315 ملگم كالسیۆم لەخۆدەگرێت، سەرچاوەكانی دیكەی كالسیۆم بریتین لە: ماسیی ساردین، مەحار Oyster، شیرەی میوە كە بە شێوەیەكی دەستكرد كالسیۆمی تێكرابێ وەكو شیرەی پرتەقال، هەروەها بە شێوەی دەنك لە دەرمانخانەكاندا هەیە وەكو كالسیۆم كاربۆنێت CaCO3، كالسیۆم سترێت Ca citrate، كالسیۆم گلوكۆنێت Ca gluconate، كالسیۆم گلوبایۆنێت Ca glubionate، كالسیۆم لاكتێت Ca lacate كە پێویستە تەنیا بە رێنمایی دكتۆر بەكاربهێنرێن. پێویستیی رۆژانەی كالسیۆم بە پێی تەمەن لەم خشتەیەدا دیاركراوە.