گەلێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان زیاد خواردنی یان حەزكردن لە خواردنی شوكولاتە و خەمۆكیدا پاش ئەوەی تێبینی كراوە كە زۆربەی تووشبووان بە خەمۆكی بڕێكی زیادی شوكولاتە دەخۆن. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی شوكولاتە دەبێتە ئەگەری باشتركردنی مەزاج Mood. شوكولاتە چەندین ماددەی تێدایە كە لە رێگای ئاستی سیرۆتۆنین لە Serotonin لە مێشكدا كاریگەریی دەروونی بە شێوەی خۆشكردنی مەزاج پەیدا دەكەن، لەو ماددانە ئەلكالۆیدەكان Alkaloids، تیۆبرۆمین Theobromine،فینیتایلامین Phenethylamine. كەواتە ئەمە كاریگەریی پێكهاتەكانی شوكولاتەیە لە باشتركردنی مەزاج كە وا لە تووشبووان بە خەمۆكی دەكات تاكو رۆژانە چەندین جار شوكولاتە بخۆن كە هەرگیز مەرج نییە نیشانەكانی خەمۆكی تا رادەیەكی باش سووك بكات. ئەوەی گرنگە بۆ تووشبووان بە خەمۆكی ئەو راستییەیە كە خەمۆكی بە خواردنی بڕێكی یەكجار زۆری شوكولاتە چارەسەر نابێت، مەسەلەكە پێویستی بە دكتۆری تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەكانەوە هەیە، خەمۆكی قووڵ هەندێك جار مەترسی دەخاتە سەر ژیانی تووشبوو چونكە لەوانەیە هەوڵی خۆكوشتن بدات.