بۆچی واز لە جگەرە بێنم؟

بۆچی واز لە جگەرە بێنم؟
ئەگەری كاریگەرییە خراپەكانی جگەرەكێشان بە درێژی ماوەی جگەرەكێشان و قورسی جگەرەكێشان زیاتر دەبن، بەهەرحاڵ، كە واز لە جگەرەكێشان دەهێنیت، چانسی تووشبوون بە نەخۆشی بەرە بەرە كەمتر دەبێتەوە و ئەو زیانانەی كە لە لەشدا روویانداوە بەرە بەرە چاك دەبنەوە. تەنیا پاش 20 خولەك لە وازهێنان لە جگەرە، لەش دەست بە چاكبوونەوە لە زیانەكانی دەكات. 8 كاتژمێر پاش وازهێنان لە جگەرە، قەتران و ماددە ژەهراوییەكانی دی كە لە لەشدا كۆبوونەتەوە فڕێدەدرێن، بەمەشەوە هەست دەكەیت كە دەتوانیت هەناسەی قووڵ هەڵكێشیت و بڕێكی زیاتر لە گازی ئۆكسجین بۆ لەش دابین بكەیت. پاش 48 كاتژمێر لە وازهێنان لە جگەرە، هەستی چێژكردن و هەستی بۆنكردن لە نزیكەی هەموو وازهێنەران لە جگەرەكێشان Ex-smokers باشتر دەبن و وەكو پێشان ئاسایی دەبنەوە. پاش 2 هەفتە لە وازهێنان نیكۆتین لەش جێدەهێڵیت و هاتووچۆی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەشدا باشتر دەبێت. 3-9 مانگ پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان، توانای سییەكان زۆر باشتر دەبێت و هەست بە توانا و وزەیەكی زیاتری لەشت دەكەیت. پاش نزیكەی 6 مانگ، ئاستی سترێس كەم دەبێتەوە لەگەڵ چاكبوونەوەی لەش لە زیانەكانی رابردووی جگەرەدا.
Top