كێشكە و كۆتـــــــــــــری كوڵاو

كێشكە و كۆتـــــــــــــری كوڵاو
خواردن لەكوردەواریدا بە چەندین جۆر وشێوە بووە، یەكێك لەو خواردنانەی كە لە هەولێر بەناوبانگە، تا ئەمڕۆش لە نێو خەڵكدا باوی هەیە، كە خواردنێكی خۆش و بەتامە، ئەویش (كێشكە و كۆتری كوڵاو)ە، كەسانێكی زۆر حەز بەو خواردنەوە دەكەن و كە خواردنێكی سووك و خۆشە و بێ زیانە بۆ سەر گەدە، چەندین چێشتخانە لە گەڕەكی تەعجیلی شاری هەولێر هەیە و تیێدا كێشكە و كۆتری كوڵاو ئامادەدەكات، مێژووی ئەو جۆرە خواردنە میللیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پەنجاكان، دواتریش یەكێك لە خاوەن چێشتخانەكان كە ناوی مامۆستا ئەحمەدە، گوتی: وەك خواردنێكی خۆش و بەتام، خەڵكانێكی زۆر داوای دەكەن، دوای ئەوەی كۆتر و كێشكە راو دەكرێ بە ئامێری قوڕمە و یان تەلی تایبەت، دواتر پاك دەكرێتەوە و دەكوڵێنرێت بە ئاوی خۆی، كە تامی ئاوی خۆی وەك چەلاوێكی خۆش وایە، ئینجا هەیە بە تەنیا گۆشتەكە دەخوات و هەروەها هەن لەگەڵ چەلاوی خۆیەوە دەیخۆن، چیرۆكی ئەو وێنەیە بۆ ساڵی (1970) دەگەڕێتەوە و گیراوە كە نرخی بە (درهەمێك یان دوو درهەم بووە، یەكێكیان برای و ئەوەی دیكەش كوڕی پوریەتی، ناویان: سەلاح شەهاب و مزەفەر جوبرائیلە، كە پیشەیان فرۆشتی كێشكە و كۆتری كوڵاو بووە، ئەو كەسانەی بەناوبانگ بوون لە دروست كردنی ئەو خواردنەدا (مام حەمید و مام كاكل)ن، هەروەها (مام سەلیم قاقا)ی هەبووە و ئەوانە لە مام سەلیمیان دەكڕیەوە، و نرخی كێشكە و كۆتری كوڵاو (كۆتر بە (7) هەزارە و كەویش بە (20) هەزارە، كێشكە بە (2) هەزارە، فڕوجیش بە (13) هەزار و سووێسكەش بە (6) هەزارە دینار و بازاڕێكی گەرمی هەیە، زۆرێك لە خەڵك هەن رۆژانە ئەو خواردنە نۆش دەكەن.
Top