پەڵەكانی تەمەن

پەڵەكانی تەمەن
پەڵەكانی تەمەن Age spots بریتین لە خاڵی تاریكتر لە پێستی دەوروبەر، بە قەبارەی جیاواز كە لە وەرزی زستاندا كاڵ نابنەوە. هۆكاری پەیدابوونی خاڵ یان پەڵەكانی تەمەن بۆ كاریگەریی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەگەڕێتەوە لەبەر بەركەوتنی پێست بەم تیشكە بۆ ماوەیەكی زۆر سەرەڕای بەتەمەنداچوون. بە تێپەڕبوونی كات تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UV light چەند ریشاڵەیەكی تایبەتیی پێست بە ناوی ئیلاستین Elastin تێكدەشكێنێت. تێكشكانی ئیلاستین دەبێتە ئەگەری شۆڕبوون و خاوبوونەوەی پێست و لەدەستدانی هێزی لاستیكیی پێست واتە گەڕانەوەی پێست بۆ دۆخی جارانی لە پاش گورجبوون و كشانی، هەروەها پێست بە ئاسانی دەقڵیشێت و درز دەبات و چاكبوونەوەشی دوادەكەوێت. ئەگەر كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێست لە تەمەنی گەنجێتیشدا دەرنەكەون ئەوا پاشان لەگەڵ بەتەمەنداچووندا دەردەكەون. گۆڕانەكانی پێست كە لە ئەنجامی بەركەوتن بە تیشكی خۆردا روودەدەن بە هیچ شێوەیەك بە تەواوی پێچەوانە نابنەوە و تا ئێستا هیچ رێگایەكی پزیشكی لە ئارادا نییە بۆ گەڕاندنەوەی پێست بە تەواوی بۆ دۆخی جارانی، هەر چەندە هەندێك جار پێست توانای خۆچاككردنەوەشی هەیە، بۆیە هەرگیز زوو نییە تا پێستمان لە تیشكی خۆر بپارێزین، بەمەش گۆڕانەكانی پێست كە پەیوەستن بە تەمەن و بە تیشكی خۆر بەلای كەم تا ماوەیەك دوادەكەون.
Top