چۆن پووكت دەپارێزیت؟

چۆن پووكت دەپارێزیت؟
ئایا دەزانی كە بوونی نەخۆشی لە پووكدا Gums دەبێتە هۆی كلۆربوون و لەدەستدانی ددان،ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت، نیشانەكانی نەخۆشیی پووك بریتین لە: ئازار لە خودی پووك یان لە دداندا، سووربوونەوەو خوێنبەربوون لە پووك، هەڵـــكشانی پــــــووك Recession، سستبوون یان لەقینی ددان Loose teeth. بە پێنج هەنگاوی ئاسان دەتوانیت پووكت لە نەخۆشی بپارێزیت: یەكەم، شووشتنی ددان و بەكارهێنانی داوی ددان Floss و مەساجكردنی پووك، ئەمانە هیچ ئەلتەرناتیڤێكیان نییە بۆ پاراستنی ددان و پووك. دووەم، لەپاش مەساجكردنی پوك، ددانەكان بە نەرمی لەسەر یەكدی دابنێ وەكو گازگرتنێكی سووك، ئەمە رۆژانە دوو جار و هەر جارەی 30 كەڕەت ئەنجام بدە بە مەبەستی باشتركردنی لێشاوی خوێن بۆ پووك. سێیەم، گیراوەی شووشتنی دەم Mouthwash یان غەرغەرە بۆ دەم ئەنجام بدە بە شلەیەكی ئاو لەگەڵ سۆدای كێك یان خوێ و ئاوێكی سووك و شلەتێن لەپاش هەر ددان شووشتنێك. چوارەم، خۆراكت هاوسەنگ و جۆراوجۆر بكە و لە شیرینی و ترشیات دووركەوە. پێنجەم، خۆت بپارێزە لە بەدهەرسی و خۆراكت هەرس بكە بە رێگای جوێنێكی باشیی خۆراك و دووركەوتنەوە لە سترێس و تووڕەبوون كە كاریگەریی خراپ دەكەنە سەر كرداری هەرسكردنی خۆراك.
Top