چاوەكانت لە نەخۆشی بپارێزە

چاوەكانت لە نەخۆشی بپارێزە
• بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی چاوەكانت لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردایە دەپارێزیت، هەروەها لە پاراستنی چاوەكان لە تیشكی لێزەر و رووناكی لەحیم و تیشكەكانی دیكە بە چاویلكەی تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە لەم جۆرە تیشكانەوە نزیكن.
• بەكارهێنانی چاویلكەی رۆن یان شەفاف لەكاتی مامەڵەكردن بە ماددەی كیمیایی و ئیشی ئاسنگەری و وەرزشی هۆكی..تاد
• چاوەكانت بە شێوەیەكی دەوری لە لایەن دكتۆری پسپۆری چاو بپشكنە، بۆ نموونە هەر 2 ساڵ جارێك بۆ ئەو كەسانەی كە چاویان كزە واتە چاویلكەی پزیشكی بەكاردێنن، هەر 5 ساڵ جارێك بۆ كەسانی ئاسایی كە هیچ گرفتێكیان لە چاوەكانیاندا نییە. ئەو كەسانەی كە بە خێزان نەخۆشی شەكرە یان ئاوی سپی یان نەخۆشی ئاوی رەشی (گلوكۆما Glaucama) لە چاوەكاندا هەیە، پێویستە كە زووتر خۆیان پیشانی دكتۆری چاو بدەن.
• ئەگەر هاوێنەی لكاو بەكاردێنیت، بە وردی پەیڕەوی رێنماییەكانی بەكارهێنانیان بكە.
• هەوڵ بدە كە بەردەوام پەستانی خوێنت لەژێر كۆنترۆلدا بهێڵیتەوە، چونكە پەستانی بەرزیی خوێن بۆڕییە خوێنییەكانی چاو تێكدەدات.
• ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، پێویستە ئاستی شەكری خوێنیان كۆنترۆڵ بكەن، چونكە شەكرەی كۆنترۆڵنەكراو هۆكارە بۆ گرفتی گەورە لە چاوەكان كە هەندێك جار دەبێتە ئەگەری لەدەستدانی هەمیشەیی بینین.
Top