بەهای خۆراكییە بەرزەكەی فاسولیای سەوز Green beans لەوەدایە كە چەندین ڤیتامین و كانزا و دژەئۆكسان و ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین. فاسولیای سەوز یان تەڕ سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ماددە دژەئۆكسانەكان وەكو كارتینۆیدەكان و فلاڤۆنۆیدەكان وەكو لیوتین، بیتاكارۆتین، كویرسێتین، كامفیرۆل..تاد، هەروەها فاسولیای تەڕ سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا3، ڤیتامین C و ڤیتامین K و ڤیتامین A، فۆلێت (ڤیتامین B9)،B1، B2، B3 لەگەڵ كانزایەكانی مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆسفۆر، كۆپەر، سیلیكۆن. فاسولیای سەوز خۆراكێكی گونجاو و پڕ سوودە بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە ئاستی بەرزی شەكری خوێن دادەبەزێنێت و دەیخاتە ژێر كۆنترۆڵەوە. سوودە تەندروستییەكانی تری فاسولیای سەوز بریتین لە: بەهێزكردنی ئێسك و ماسوڵكەكان، پاراستنی دڵ لە نەخۆشی، یارمەتیدانی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڕۆماتیزم و نەخۆشی جومگەكان، سووككردنی هەوكردنەكان، سووككردنی نیشانە و سەختی نەخۆشییەكانی سینگ، كەمكردنەوەی توندی پشت ئێشە. گەلێك جاریش بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە سوود لە خواردنی فاسولیای سەوز وەردەگیرێت. زیاد خواردنی فاسولیای سەوز بە بەردەوامی لەوانەیە ببێتە ئەگەری ئازار لە پێشەوەی سەردا لەگەڵ سك ئێشە و هەستكردن بە سووتانەوە لە چاوەكاندا.