لە مانگی رەمەزاندا خــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆت لەكەمی ڤیتامینەكان بپارێزە

لە مانگی رەمەزاندا خــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆت لەكەمی ڤیتامینەكان بپارێزە
ئەمە بە باشی تێبینی دەكرێت كە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەگشتی خەڵك پەنا دەبەنە بەر خواردنەوە ناتەندروستییەكانی وەكو نوشابە گازدارەكان و شەربەتە دەستكردەكان كە ڕێژەیەكی بەرزی شەكر و چەندین بۆیە و ماددەی كیمیایی لەخۆدەگرن و هیچ ماددەیەكی سوودبەخش وەكو ڤیتامین یان كانزا یان ماددەی دژەئۆكسانیان تێدا نییە كە ڕۆژانە پێویستی زۆرمان پێیان هەیە، بۆیە زیاد خواردنەویان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. هەموومان ئەوە دەزانین كە ڤیتامینەكان هەموویان بۆ تەندروستی گرنگن و پێویستە كە لە خۆراكی ڕۆژانەماندا هەبن، ئەمەش دەزانین كە ئەمە چەندین ساڵە پیسبوونی ژینگە و كەمبوونەوەی زەوی كشتوكاڵی كاریگەرییەكی خراپی لەسەر لایەنی خۆراكی مرۆڤدا هەیە، هەر بۆیەشە كە حیسابكردن بۆ ڤیتامینەكان لە خۆراكدا بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا مەسەلەیەكی تا بڵێی گرنگ و پێویستە بۆ ئەوەی كە لەش فرمانەكانی خۆی بە باشی و دروستی ئەنجام بدات. ئەو ڤیتامینانەی كە گرنگن و ڕۆژانە پێویستن Essential Daily Vitamins بریتین لە: ڤیتامینەكانی D، E، C، كۆمەڵەی ڤیتامین B. دەكرێ بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر هەر هۆكارێك خۆراكیان ناهاوسەنگە ڕۆژانە یارمەتیدەری ڤیتامینەكان Vitamin supplements لەژێر چاودێری دكتۆر وەربگرن تا ئەو كاتەی كە دووبارە خۆراكیان هاوسەنگ و باڵانس دەبێتەوە. لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا كە كاتی ژەمەكانی خواردن دەگۆڕێت، بۆ دابینكردنی پێویستی ڕۆژانە لە ڤیتامیەنەكان، پێویستە كە گرنگی تایبەت بە جۆراوجۆركردنی خۆراك بدەیت و بڕێكی باشی سەوزە و میوە بخەیتە ناو خۆراكتەوە.
Top