دژەئۆكسانەكانی زەیتی زەیتوون

دژەئۆكسانەكانی زەیتی زەیتوون
لەوانەیە بپرسیت كە بۆچی زەیتی زەیتوون بە یەكەم گوشینی زەیتوون Extra virgin olive oil بایەخێكی تەندروستی بەرزی هەیە، هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەم جۆرەی زەیتی زەیتووندا چەند جۆرێكی گرنگی ماددە دژەئۆكسانەكان بە ناوی گروپی فینۆلەكان Phenols لەخۆدەگرن، بۆ نموونە چەند جۆرێكی تایبەت لە لیگنانەكان Lignans و سیكۆریدۆیدەكان Secoiridoids كە تەنیا لە زەیتی یەكەم گوشینی زەیتووندا بە چڕی بەرز بەدی دەكرێن. ئەم ماددە دژەئۆكسانانە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە، بۆ نموونە ڕێژەی ڤیتامین E لەناو زەیتی زەیتووندا دەپارێزن و جێگیری دەكەن بەتایبەتی لەكاتی گەرمكردندا، هاوسەنگكردنەوەی كۆلكە سەربەستەكانی وەكو هایدرۆكسیل و ئەنایۆنی سوپەرئۆكساید Superoxide anion ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ پاش ئۆكسانی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL و نیشتنی لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا، هەروەها ئەم هاوسەنگكردنەوەیە DNA لەناو ناوكی خانەدا دەپارێزێت، بە مانایەكی تر لەش لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت. جگە لەمانە، ماددە دژەئۆكسانەكانی زەیتی زەیتوون ڕۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردنەكاندا بەتایبەتی هەوكردنی جومگەكان لە سووككردنی نیشانەكانی وەكو ئازار و ئاوسان و سنوورداربوونی جووڵەی جومگە.
Top