بۆ ریش تاشینێكی دروست

بۆ ریش تاشینێكی دروست
گرنگترین زیانەكانی ڕیش تاشین Shaving بریتین لە بڕین یان برینداربوونی پێست و پەیدابوونی گرێ یان زیپكەی بچووك لەبەر گەشەكردنی موو بۆ ناو پێست Ingrown hairs. ئەگەر لەپاش تاشینی پێستت دوچاری سووتانەوەی بیت، ئەوا هۆكارەكە بۆ مووسی تاشین Razor دەگەڕێتەوە. هەر دوو گوێزان یان مووسی دەستی و مووسی كارەبایی باشی خراپی خۆیان هەیە، بۆیە پێویستە كە بەر لە بەكارهێنان هەڵسەنگاندن بكەیت بۆ هەڵبژاردنی مووسی گونجاو. بە مووسی دەستی تاشینێكی باش دێتە ئەنجام بەوەی كە دەمی مووسەكە زۆر لە پێست نزیك دەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە كە ببێتە هۆی سووتانەوەی پێست. كە مووسی دەستی دەبێتە هۆی پەیدابوونی گرێ لەبەر گەشەكردنی موو بۆ ناو پێست ئەوكاتە مووسی كارەبایی دەبێتە جێگرەوە بۆ مووسی دەستی، بەڵام تاشیینەكە زۆر تەواو و باش نابێت، لە هەمان كاتدا لەوانەیە كە ئەویش ببێتە ئەگەری سووتانەوەی پێست لەبەر ڕاكێشانی مووەكان. پێش تاشین و پاش تاشین دەموچاوت بە ئاو و سابوون بشۆ، هەرگیز پێست گورج مەكە لەكاتی تاشیندا، هەروەها مووس بە ئاراستەی مووەكان بجووڵێنە نەك بە پێچەوانەی ئاراستەی مووەكان، ئەمەش لەبیر نەكەیت كە زیاد بەكارهێنانی ئاوی كۆڵۆنیا Eau de cologne لەپاش ڕیش تاشین لەوانەیە كە بە تێپەڕبوونی كات ببێتە هۆی پەیدابوونی خاڵی تاریك لەسەر پێستدا بەتایبەتی ئەگەر بەر تیشكی خۆر بكەوێت.
Top