چۆن واز لە جگەرەكێشان دەهێنیت؟

چۆن واز لە جگەرەكێشان دەهێنیت؟
وازهێنان لە جگەرەكێشان Smoking cessation واتە دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی یان كێشانی هەموو جۆر لە بەرهەمەكانی تووتن. ماددەی نیكۆتینی تووتن لەوانەیە كە ببێتە هۆی ڕاهاتن Addiction لە زۆربەی جگەرەكێشەكاندا، بۆیە وازهێنان لە جگەرە لە هەندێك كەسدا كارێكی ئاسان نییە، بەهەرحاڵ گەلێك هەنگاو و دەرمان لەبەر دسەتدان بۆ هاریكاریكردنی وازهێنان لە جگەرەكێشان. ئەگەرچی هەندێك كەس بە ویستی بەهێز واز لە جگەرە دێنن، بەڵام زۆر جار تەنیا ویست Willpower بەس نییە بۆ وازهێنان لە جگەرە، گەلێك كەس چەندین جار هەوڵی وازهێنان لە جگەرە دەدەن تا لە كۆتاییدا دەگەنە خاڵی وازهێنانی یەكجارەكی. هەندێك جار و هەندێك كەس كە هەوڵی وازهێنان لە جگەرە دەدەن، دوچاری دڵتوندی یان خەمۆكی و زیادبوونی كێشی لەش دەبنەوە كە وایان لێدەكات دووبارە لەسەر جگەرەكێشان بەردەوام ببنەوە. بوونی ویستێكی بەهێز لەگەڵ پاڵپشتی دەروونی و بەكارهێنانی نیكۆتین بە ڕێگای تر وەكو لەزگە، بنێشت، سپرای..تاد بەیەكەوە لەوانەیە كە تا ڕادەیەكی یەكجار زۆر هاندەر بن بۆ وازهێنان لە جگەرە. ئەگەرچی هێشتا لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە، بەڵام بەم دواییە باس لە بەكارهێنانی دەرمانێك بە شێوەی دەرزی دەكرێت كە لە لەشدا ڕێگر دەبێت لە گەیشتنی ماددەی نیكۆتین بە مێشك، بەمەشەوە كرداری وازهێنان لە جگەرەكێشان ئاسانتر دەكات.
Top