ڤیتامین B3 لە خۆراكدا

ڤیتامین B3 لە خۆراكدا
ڤیتامین B3 كە بە نیاسین Niacin یان ترشی نیكۆتینیك یان نیاسینەماید Niacinamide ناسراوە، لە ئاودا دەتوێتەوە، یارمەتی فرمانی گلاندی ئەدرینالی سەر گورچیلەكان دەدات، هەروەها گرنگە بۆ تەندروستی كۆئەندامی دەمار و كرداری میتابۆلیزم بەتایبەتی میتابۆلیزمی كاربۆهیدرات و چەورییەكان. نیاسین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا دادەبەزێنێت و ئاستی كۆلیستیرۆلی باش بەرز دەكاتەوە. هەروەها ئەم ڤیتامینە ویزەی هەناسە لە تووشبووان بە ڕەبو كەم دەكاتەوە، لەوانەشە كە خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە ڕەقبوون بپارێزێت و نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان و نەخۆشی ئەلزهایمەر سووكتر بكات. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین B3 بریتین لە: ماسی سالمۆن و تونا، هێلكە، سەوزە گەڵادارەكان، برۆكۆلی، تەماتە، گێزەر، پەتاتەی شیرین، میوەی ئەڤۆكادۆ، كاكڵەكان وەكو گوێز و باوی و كازو فستق، كوارگ. كەمبوونی ڤیتامین B3 دەبێتە هۆی نەخۆشی پێلاگرا Pellagra كە نیشانەكانی بریتین لە سكچوون، لاوازبوونی هزر و بیر، خەمۆكی. پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین B3 بۆ پێگەیشتووان 16-18 میلیگرامە، ئافرەت لەكاتی دووگیانی و شیرداندا پێویستی بە بڕی زیاتر لەم ڤیتامینە دەبێت، بەڵام پتر نەبێت لە 35 ملگم لە ڕۆژێكدا. وەرگرتنی بڕی زۆری ڤیتامین B3 بە ڕێگای حەب یان دەرزی هەرگیز ڕێنمایی ناكرێت، چونكە دەبێتە هۆی سووربوونەوەی دەموچاو، خورشت، تووڕەبوون، سەرئێشە، ئازار لە سكدا، هێڵنج، سكچوون.
Top