بەهای خۆراكی كولەكەی سەوز

بەهای خۆراكی كولەكەی سەوز
كولەكەی سەوز یان زوكینی Zucchini دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، كالسیۆم، فۆلێت Folate، ڤیتامین A، ڤیتامین C لەگەڵ ڕێژەیەكی باشی ئاو. خواردنی كولەكەی سەوز بە وزەیەكی كەم و قەبارە بۆ پەیداكردنی هەستی تێربوون ڕۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، هەروەها ڤیتامین و كانزایەكانی یارمەتی بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش دەدەن لەگەڵ باشتركردنی تەندروستی دڵ و پێست و سییەكان و چاوەكان. كوپێك لە كولەكەی سەوزی پارچەكراو بە تێكڕایی ئەم ماددانە لەخۆدەگرێت: 170 گرام ئاو، 2300 یەكەی جیهانی IU لە ڤیتامین A، 23 ملگم ڤیتامین C، 50 مایكرۆگرام فۆلێت (ڤیتامین B9)، 0.3 ملگم كانزای مەنگەنیز، 475 ملگم پۆتاسیۆم و 32 ملگم كالسیۆم. گەلێك لەم ماددە خۆراكییە گرنگانە لە توێكڵی كولەكەی سەوزدا چڕبوونەتەوە، بۆ یە واباشترە كە كولەكەی سەوز بە توێكڵەوە بە ڕێگای كوڵاندن یان هەڵم بۆ خواردن ئامادەبكرێت. سوودەكانی تری كولەكەی سەوز بریتین لە: پاراستنی تەندروستی چاوەكان، باشتركردنی فرمانی سییەكان، سافكردن و پاراستنی پێست لە نەخۆشی، ڕێكخستنی پەستانی خوێن، پارستنی باڵانسی شلە لە لەشدا، هاوسەنگكردنەوەی كۆلكە سەربەستەكان كە لە ئەنجامی كرداری ئۆكسان Oxdation لە لەشدا پەیدا دەبن و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.
Top