خوێ Salt ماددەیەكی گرنگە و چێژ بە خۆراك دەبەخشێ، سۆدیۆم Sodium پێكهاتەی سەرەكی خوێ ڕۆڵی هەیە بۆ ڕێكخستنی قەبارە و پەستانی خوێن، هەروەها بۆ فرمانەكانی ماسوڵكە و دەمارەخانەكان. بەگشتی زیاد خواردنی خوێ واتە پەستانێكی بەرزتری خوێنی. نزیكەی هەموومان خوێ زیاد لە خۆراك وەردەگرین كە زیاترە لە پێویستی ڕۆژانە، جگە لە خوێی شاراوە كە دركی پێ ناكەین. كەمكردنەوەی بڕی ڕۆژانەی خوێ سوودی هەی بۆ دابەزاندنی ڕیسكی پەستانی بەرزی خوێن. ئەمەش ئاشكرایە كە هێشتنەوەی پەستانی خوێن لە ئاستی ئاسایی خۆیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و پەككەوتنی دڵ و جەڵتەی مێشك و نەخۆشی گورچیلە كەم دەكاتەوە. بۆ یەكێكی پێگەیشتوو ڕۆژانە تەنیا 2 گرام یان كەمتر لە 2.300 گرام واتە نزیكەی یەك كەوچكی زەڵاتە خوێ پێویستە، كەوچكێكی گەورە خوێ پتر لە 900 ملگم خوێ لەخۆدەگرێت. خۆراكی كەم خوێ هەڵبژێرە، خۆراك بە خوێی كەم ئامادە بكە، لە هەمان كاتیشدا ئەم خۆراكانە زیاد بخۆ كە زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایە وەكو سەوزە و میوەی جۆراوجۆر. بۆ ئەوانەی كە پەستانی خوێنیان بەرزە یان لە تەمەنی ناوەندی و بەسەرەوەن بەتایبەتی پیاوەكان، باشترە كە خوێی ڕۆژانە زیاتر نەبێ لە 1.500 گرام و پۆتاسیۆمی ڕۆژانە بگاتە 4.700 گرام بە ڕێگای خواردن نەك بە شێۆەی دەرمان. ڕاستە كە خوێ بریتیە لە سۆدیۆم كلۆراید، بەڵام لەسەر خۆراكە قوتووبەندەكاندا نووسراوە كە چەند سۆدیۆمی تێدایە نەك خوێ، بۆیە پێویستە كە بە گوێرەی تەندروستیت حیسابێكی ورد بۆ خوێی ڕۆژانەت بكەیت.